فەڕەنسا لە 24 کاتژمێردا بەرزترین رێژەی توشبوون بە کۆرۆنای تۆمارکرد

لە 24 کاتژمێری رابردودا زیاتر لە 30 هەزار توشبووی کۆرۆنا لە فەڕەنسا تۆمارکراون، کە بەرزترین رێژەی توشبوونە لەرۆژێکدا لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکە لەو وڵاتەدا.

ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا بڵاویکردەوە، بۆیەکەمجار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ژمارەی توشبووانی ئەو پەتایە گەیشتە زیاتر لە 30 هەزار توشبوو لەرۆژێکدا، بەو هۆکارەش دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆیان لەشەودا خستوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

تائێستا لە فەڕەنسا 809 هەزار و 684 کەس توشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 672 هەزار و 477 کەس چاکبوونەتەوە و 33 هەزار و 125 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Back to top button