ئومێد خۆشناو وەڵامی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەداتەوە
ئومێد خۆشناو ئومێد خۆشناو سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان وەڵامی سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەداتەوە رایده‌گه‌یێنێت، هه‌ڵبه‌ت هیچ ده‌مێک حازرنیم، ئاستی خۆم هێنده دابه‌زێنم و له‌گه‌ڵ که‌سانێکی تحته ته‌ڵه‌ب گفتوگۆ بکه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌خۆ ڕاده‌بینن، بۆ بابه‌تی ٣١ی ئاب، حازرم له کامه هۆڵ یان ته‌له‌فزیۆن وده‌زگا، ئێوه ده‌ستنیشانی بکه‌ن،گفتوگۆیه‌کی کراوه ده‌رباره‌ی هۆکاره‌کان و رووداوی ٣١ی ئاب بکه‌ین، ئه‌وکات باش تێتان ده‌گه‌یه‌نم ئابی پیرۆز “دفع الفاسد بالأفسد” بوو، ئا لێره‌شه‌وه، به ئارگیومێنت و عه‌قڵ و مه‌نتق، کارێکتان پێده‌که‌م، با به ده‌واری شڕی نه‌کردبێ!
ده‌قی وه‌ڵامه‌كه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی
لە ڕۆژی ڕەش وه‌ڵامێک بۆ سه‌رۆکی فراکسیۆنی سەوز.
کاک زیاد ڕۆژ باش….
به‌ڵام چ ڕۆژێک ١٦ ی ئۆکتۆبه‌ری ڕه‌ش و خیانه‌تی کاڵفامانت باش !.
دوێنێ منیش وه‌ک هه‌ر هاوڵاتیه‌کی ئه‌و وڵاته له کورته نوسینێک گوزارشتم له ناخی خۆم له‌هه‌مبه‌ر خیانه‌تی ڕووڕه‌شی ١٦ ی ئۆکتۆبه‌ر کرد.
من له باسه‌که‌ی خۆم دوور‌و نزیک باسی هیچ حزبێک یان که‌سێکم نه‌کردبوو، به‌هیچ جۆرێکیش ناوی یه‌کێتیم نه‌هێنابوو، که‌چی هه‌ر زوو سایتی میلله‌ت فرۆش هاتنه هاوارو وه‌ک بڵێی میلانم له خاوه‌نه‌که‌یان سرهواندوه، هێرشیان کردە سەرم، ئەوان باری ده‌روونیان هێنده شێواو‌و بوو، خه‌ریک بوو قسه‌ی لا کۆڵان بکه‌ن، ئاخر ده‌مێکه کورد فه‌رموویه‌تی ( دار هه‌ڵبڕه دز دیار ده‌بێ) منیش چیلکه دارێکم هه‌ڵبڕی سایتی میلله‌ت فرۆش دیارکه‌وت!.
که‌چی خودانی سایتی میلله‌ت و ئه‌ندازیاری ١٦ ی ئۆکتۆبه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا، هاتن له ده‌سته‌ی نوسه‌رانی میلله‌ت بابه‌تێکی هه‌زه‌لی و ئاست نزم و زمان شڕیان نوسی و ناوی کاک زیادی سه‌رۆکی فراکسیۆنی یه‌کێتی یان پێوه لکاندوو و له دره‌نگانی شه‌و پێیان بڵاوکرده‌وه.
له‌و نوسینه‌که‌ی که بۆ کاک زیادیان نووسیه داوای به‌ڵگه‌ی ١٦ ئۆکتۆبه‌ر ده‌که‌ن، منیش بێ په‌روا قسه‌ی خۆم یان پارتیه‌کان ناکه‌م، ته‌نیا چه‌ند ئارگۆمێنتێکی خۆیان ده‌خه‌مه‌ڕوو.
* بابه‌تی واژووی ٣٨ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی درۆ بوو یان ڕاست؟
*ڕاگه‌ێنراوی به‌ڕێز کۆسره‌ت ڕه‌سول جێگری سکرتێری یه‌کێتی تان بیره یان نا؟.
*ئه‌رێ به‌یاننامه‌که‌ی به‌رپرسی ئه‌وکاتی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی به‌ڕێز (مه‌لا به‌ختیار) تان بیره یان نا؟.
*بیست و پێنج لێدوان و کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رانی خیانه‌تان بیره، که هه‌ر ڕۆژێک قسه‌یه‌کیان ده‌کرد؟.
*لێدوانی ئه‌وکات و ئێستای پارێزگاری که‌رکوک به‌ڕێز(دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌رکوکی ) تان بیر ماوه یان نا؟.
*ئه‌رێ دیمه‌نی فرمێسکی پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی که‌رکوک تان بیرچوو که، به‌ده‌م ڕێگاوه هه‌م ده‌گریان هه‌میش تف بارانی خیانه‌تکارانیان ده‌کرد، کاتێک بێشه‌رمانه به‌سه‌ر تانک و زریپۆشه‌کان ڕایان ده‌کرد، بیرتان چوو؟.
*بێزحهمهت لێدوان و کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رانی حشدو عێراقیتان بیره، که ده‌یان فه‌رموو، ڕێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانمان له اتحادی وه‌ته‌نی کردوه؟.
* ئه‌رێ یاری دۆمینه‌و تاوڵهتان به کێ گه‌یشت و کێ بردیەوەو کێش دۆڕا !؟
* به‌یاننامه‌كه‌ی ھەمان ڕۆژی قه‌یس خه‌زعه‌لی بۆ یه‌كێتی تان وەبیرە کەدەڵێ:
سوپاس بۆ بەشێک لە سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه هاوكارمان بوون بۆ ئازادكردنی شاری كه‌ركوك.
سوپاس بۆ یه‌كێتی كه به‌رژه‌وه‌ندی عێراقیان خسته پێش به‌رژه‌وه‌ندی كوردستانه‌وه.
سوپاس بۆ یه‌كێتی كه پڕۆژه‌یه‌كی ئیسرائیلیان له‌ناوبرد له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌كه.
سوپاس بۆ یه‌كێتی كه گوێڕایه‌ڵی عێراق و عێراقییه‌كان بوون و دژی جوداخوازه‌كان وه‌ستانه‌وه.
سوپاس بۆ یه‌كێتی كه ڕێگریان كرد له دابه‌شكردنی عێراق.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه پیرۆزبێت له گه‌لی عێراق،عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق. ئه‌رێ ئه‌وه‌شتان بیره یان نا؟.
بۆیه جارێکی‌تر ده‌ڵێم خیانه‌ت دواین پله‌ی نا ئه‌خلاقیه که، ئێوه‌ی پێگه‌یشتوون.
هه‌ڵبه‌ت هیچ ده‌مێک حازرنیم، ئاستی خۆم هێنده دابه‌زێنم و له‌گه‌ڵ که‌سانێکی تحته ته‌ڵه‌ب گفتوگۆ بکه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌خۆ ڕاده‌بینن، بۆ بابه‌تی ٣١ی ئاب، حازرم له کامه هۆڵ یان ته‌له‌فزیۆن وده‌زگا، ئێوه ده‌ستنیشانی بکه‌ن،گفتوگۆیه‌کی کراوه ده‌رباره‌ی هۆکاره‌کان و رووداوی ٣١ی ئاب بکه‌ین، ئه‌وکات باش تێتان ده‌گه‌یه‌نم ئابی پیرۆز “دفع الفاسد بالأفسد” بوو، ئا لێره‌شه‌وه، به ئارگیومێنت و عه‌قڵ و مه‌نتق، کارێکتان پێده‌که‌م، با به ده‌واری شڕی نه‌کردبێ!
ئه‌و ده‌مه، بۆتان روونده‌که‌مه‌وه ٣١ی ئاب کاردانه‌وه‌ی چیه؟ بۆ رویدا؟ چی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا و ئه‌گه‌ر نه‌کرابا، چی ڕوویدهد؟!
هه‌روه‌ها پێتان ده‌ڵێم ، که به‌رهه‌می ٣١ئاب ده‌ستی کێی بڕی و چی خوڵقاند و چ هاوکێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ناوچه‌که بوو!
له‌وێ ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه که، جیاوازی نێوان ٣١ ی ئاب و ١٦ی ئۆکتۆبه‌ر چیه.
جیاوازی ساده ئه‌وه‌یه، له ٣١ ئاب خاک پارێزراو له ١٦ ی ئۆکتۆبه‌ر نیوەی خاکی کوردستان فرۆشراو تا ئێستا پاره‌که‌شی وه‌رنه‌گیرا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، نازانم چۆن ڕووتان دێ، زوو زوو باسی جاشایه‌تی ده‌که‌ن، مه‌گه‌ر هێنده بێت که له‌زانستی ده‌رونناسی بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که هه‌ر که‌سێک له چی زۆر هه‌ست به شه‌رمه‌زاری بکات له‌و بابه‌ت و پرسه، زۆر قسان ده‌کات!.
تێبینی/ داوای به‌ڵگه ده‌که‌ن، من وه‌ک له‌سه‌ره‌تا ووتم، ناوی هیچ هێزو گروپ و که‌سێکم نه‌هێناوه، وه‌ڵامی ئه‌وان و جۆری قسه‌کانیان باشترین به‌ڵگه‌ی ڕوو ڕه‌شی بکه‌رانی ١٦ ی ئۆکتۆبه‌ره.
ئومێد خۆشناو
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پ،د،ک