خواکوڕك بۆ جاری یەکەم دەقی رێککەوتنی نێوان خیانەتکارانی یەکێتی و حەشدی شەعبی بڵاودەکاتەوە
دوای رێککەوتنی خیانەتکارانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و حەشدی شەعبی لە ناحیەی رەشادی باشوری رۆژئاوای کەرکووک، لە ١٦ی ئۆکتۆبەر کەرکووک لەلایەن سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی داگیرکراو خواکوڕک دەقی رێککەوتنەکە بڵاودەکاتەوە.
دەزگای میدیایی (خواکوڕك) دەقی رێککەوتنی نێوای باڵی خیانەتکاری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و حەشدی شەعبی بڵاو دەکاتەوە کە بە هۆیەوە کەرکووک و ٪٥١ی خاکی کوردستان لەلایەن حەشدی شەعبی داگیر کرا.
بە پێی ئەو بەڵگەیەی دەستی خواکوڕك کەوتووە، رێککەوتنەکە لەلایەن چەمد فەرماندەیەکی سەربازی پێشمەرگەی یەکێتی و حەشدی شەعبی بە پالپشتی بالی خیانەتکاری یەکێتی و حکومەتی عێراق بە چاودێری ئێران ئەنجامدراوە.
بەپيی رێککەوتنەکە کە خواکوڕك دەقەکە بڵاودەکاتەوە، پێشمەرگەی یەکێتی لە کەرکووک و تەواوی سنورەکان دەکشێتەوە و لەئەگەری رووبەڕوو بوونەوەی پێشمەرگەکانی پارتی ئەوان هیچ جۆرە بەرگریەک ناکەن تەنانت ئامادەن لە دژی پێشمەرگەی پارتی بوەستنەوە.