بەوێنە:رۆژنامەی خەبات بەبۆنەی تاڵرۆژی 16ی ئۆكتۆبەر كارێكی سەرنج راكێش دەكات

ئۆرگانی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان( رۆژنامەی خەبات) لە تاڵیادی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەردا لاپەرەی یەكەمی رۆژنامەكە بە سپی بڵاو دەكاتەوە”.

بەگوێرەی زانیاریەكان ئەوە بۆ سێهەمین ساڵە ئەم رۆژنامەیە لە تاڵیادی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر لاپەری یەكەمی بەسی بڵاو دەكاتەوە”.

لەو بارەیەوە بەرپرسانی رۆژنامەكە باس لەوە دەكەن ئەو لاپەرەیە بۆ ئەوەیە هەركەسێك لەم رۆژەدا دەتوانێت لە لاپەرەی یەكەمدا چ لەدڵ دایە لەبەرامبەر ئەو خیانەت لەو لاپەرەیەدا بنووسێت، چونكە 16ی ئۆكتۆبەر خەنجەر لە پشت دانی هەموو كوردێكی كوردستان بوو نەك تەنها لە باشور بەڵكو لە هەموو پارچەكانی تریش”.

Back to top button