قوتابییە یەکەمەکانی خوێندنی کوردی کەرکوک لە هەوڵیر خەڵات کران

 

قوتابییە یەکەمەکانی خوێندنی بەشی کوردی لە کەرکوک ، ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی شایستەدا خەڵات کران و لە مەراسیمەکەشدا وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەیدا بەشدار بوو .

لەمبارەوە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە لە لێدوانێکی میدیایی دا  وێرای پیرۆزبایی دووبارە لە یەکەمەکانی بەشی کوردی کەرکوک ، ڕایگەیاند بە هەموو توانا پشتگیری لە خوێندنی بەشی کوردی کەرکوک دەکەیین .

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی شانازی بە قوتابیانی بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکوک دەکەیین و لە پلانە تایبەتەکانی کابینەی نۆیەمدایە سەبارەت بە بەردەوامی بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکوک هەموو هەوڵێکمان بخەینە گەڕ

Back to top button