ھێرشی ئەلیكترۆنی كرایە سەر ئێران

 

ئاژانسێکی هەواڵی ئێران ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند،یەکێک لە دوو هێرشە ئەلیکترۆنییە گەورەکان بۆ سەر دوو دامەزراوەی حکومیی و ژێرخانی ئەلیکترۆنی ئەو وڵاتەی کردۆتە ئامانج

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکخراوی تەکنەلۆجیای زانیاری حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، کە دوو دەزگا بە بێ ئەوەی وردەکاری لەبارەی ئامانجەکان یان ئەنجامدەران بدرێت، تووشی دزەکردن بوون و ئامانجی دووەمی هێرشەکان لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە هێشتا دیاری نەکراوە

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم- ی نیمچە فەرمی، ئەو لێدوانەی ڕێکخراوی بەندەرو دەریایی ئێرانی بڵاوی کردەوە،کە “نەیاران” بۆ ماوەیەکی کاتی هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی ئەلیكترۆنیان داوە

Back to top button