ڕسواكردنی ئەنجامدەرانی شانزەی ئۆكتۆبەر لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان
لە ساڵڕۆژی خیانەتی مێژویی شانزەی ئۆكتۆبەر كوردستانیان ئەنجامدەرانی ئەو خیانەتە ڕسوا و شەرمەزار دەكەن
لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بە ھاشتاكی شانزەی ئۆكتۆبەر خیانەتی مێژویی كوردستانیان ئەنجامدەرانی ئەو خیانەتەیان ڕوڕەش كردووەو بەھەزاران كۆمێنتیان لەسەر ئەو خیانەتە بڵاو كردۆتەوە
ھاوڵاتی محمد شارباژێڕی نوسیویەتی «بكەرانی شانزەی ئۆكتۆبەر دوای كەركوك زۆر بێشەرمانە خەریكی فرۆشتنی سلێمانین»
ھاوكات سەیوان گوڵپی دەڵێت «ھەركەس دەستی چووە فرۆشتنی خاك دەستی دەچێتە فرۆشتنی دایكی چونكە دایك نیشتمانە