پەیامی کۆسرەت رەسول لەبارەی ڕووداوەکانی١٦ی ئۆکتۆبەر
پەیامی کۆسرەت_رەسول
لەسەر ڕوداوەکانی١٦ی ئۆکتۆبەر
ئەوەی زیاتر برینەكە بە سوێ دەكات ئەوەیە كە چەند كەسێكی لادەر لە ڕێبازی یەكێتی بەبێ گەڕانەوە بۆ سەركردایەتی حیزبەكەمان لەم ڕووداوانەدا بە مەبەستی چەند دەستكەوتێكی كاتی شەخسی دەبنە هاوكار و دەستكێشی داگیركەران و بەم كارە قێزەونەیان سەرشۆڕانە خۆیان دەخزێننە ناو لاپەڕە ڕەشەكانی مێژووی گەلەكەمانەوە .
سەرباری هەموو ئەوانەش ئەگەرچی زیانەكان لەڕووی لەدەستدانی دەستكەوتی نەتەوەییەوە لە ئێستادا زۆر گەورەن و ئۆباڵی كارەساتەكانی كەركوك و دوز و هەموو زیانە گیانی و مادی و مەعنەویەكانی تری گەلەكەمان ئەكەوێتە ئەستۆی ئەو كاڵفامانەی ناو یەكێتی.
كۆسرەت رەسول عەلی
جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان
18/10/2017