پەرلەمانتارێكی عەرەبی عێراقی پیرۆزبایی لە خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەر دەكات

 

لە سای سەری خائینانی 16 ئۆکتۆبەر ، عەرەب ئەو رۆژە بە رۆژی ئاڵای عێراق ناودەبەن

ئەمڕۆ سێ ساڵ بە سەر خیانەتی 16 ڕەشی ئۆکتۆبەردا تێدەپەرێت و پەرلەمانتارانی عەرەبی عێراقی پیرۆزبایی لە خیانەتکارانی ئەو رۆژە دەکەن کە بوون بەهۆی داگرتنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و هەڵکردنی ئاڵای عێراق لە کەرکووک

یوسف کیلابی پەرلەمانتاری دژبەری مافەکانی کورد لە تویتێکدا دەنووسێت ، ئەی قارەمانانی 16 ئۆکتۆبەر ، پیرۆزباییتان لێدەکەم کە بۆ جارێکی دیکەش ئالای عێراقی مەزنتان بەرز کردەوەو ئاڵای کوردستانتان نایە ژێر پیی رۆڵەکانی گەلی عێراق .

 

ئەو پەرلەمانتارە کە لە سەر لیستی حەشدی شەعبییە ، بە شانازی دەزانێت برایانی هاوپەیمانی 16 ئۆکتۆبەریان توانیویانە خەونی سەربەخۆیی کوردستان لە گۆڕ بنێن و هاوکات لە گەڵ حەشد و سوپای پاسدارانی ئێران توانیان پاشەکشێ بە پێشمەرگە بکەن .

Back to top button