سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پشتیوانی خۆی بۆ بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی دووپات دەکاتەوە

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی خۆراک پەیامێک بڵاو دەکاتەوە .

لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە ئێمه‌ پابه‌ندین به‌ خۆبژێوی له‌ كوردستان له‌رێگه‌ی‌ هه‌مه‌جۆر كردنی ئابووری و پشتیوانی ته‌واوه‌تی جوتیارانمان ده‌كه‌ین

 

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا هاتووە له‌ ساڵی رابردوودا 400 هه‌زار نه‌مامان دابه‌شكردووه‌ و پاڵپشتی داراییمان بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ ناوخۆییه‌كان كردووه و هانیان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له‌ به‌هه‌رمهێنانی زیاتر.

Back to top button