چوار ڕاستی دەربارەی بامێ و گرنگترین سودەکانی

بامێ دادەندرێت بە یەکێک لە خواردنە خۆشەکان کە زۆرێک ئارەزوی خواردنی دەکەن، لە چێشتخانەکاندا وەک ژەمێکی سەرەکی و گرنگ پێشکەش دەکرێت،ئەمەش کۆمەڵێک ڕاستیە دەربارەی بامێ :

١-بامێ میوەیە نەک سەوزە،تۆوی ھەیە و تۆوەکەی ڕەشە تامەکەی زۆر شیرین نیە ئەمەش وایکردووە بچێتە ڕیزی سەوزەواتەوە.

٢-ئەگەر ویستت بامێ ھەڵبگریت و بۆ کاتێکی دیکە بەکاری بھێنیتەوە ئەوا مەیشۆرەوە چونکە شۆردنەوەی دەبێتەھۆی چونەوەیەک (پوکانەوە)ی لە جیاتی ئەوەی بیشۆیتەوە بیکەرە کیسێکی کاغەزەوە و لە بەفرگردا ھەڵیبگرە.

٣-لەکاتی لێنانیدا دەچێتەوە یەک ئەمەش وا دەکات زۆر نەرم بێت،بۆیە وا باشە پێش لێنانی سرکە یاخود ئاوی لیمۆی تێبکرێت.

٤-زۆر گرنگ نیە پێش خواردنی بکوڵێندرێت دەتواندرێت بە کاڵی لەگەڵ زەڵاتەدا بخورێت.

Back to top button