مەكتەبی سیاسی پارتی وەڵامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەداتەوە
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان وەڵامی راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەداتەوە و رایدەگەیەنێت ” 16ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌ره‌ڕای كاڵفامی، ده‌رئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك پێشبینی هه‌ڵه و بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی سیاسی و ستراتیژی بوو له‌پێناو ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی و درێژه‌پێده‌ری رێبازه چهوتهكهبوو، كه ڕه‌وایه‌تی به خیانه‌ت و خۆفرۆشی ده‌دا له پێناو مه‌رام و ده‌ستكه‌تی شه‌خسی”.
لە راگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی ھاتووە: “چه‌واشه‌كاری و درۆ په‌تیان كورته و، شێواندنی مێژوو و خاكفرۆشی و كۆڵوانه سووری به‌ر له‌شكر كاری له‌مێژینەی ههندێكانه، ئه‌گه‌ر ته‌سلیمكردنی كه‌ركووك به‌شێك بێت له رێبازی پیرۆز، ئەی ده‌بێ ڕێبازی نا پیرۆزتان چی بێ”.
دەقی راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان:..
لەکاتێکدا کە رەوشی ھەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی سەخت و دژوار‌دا تێدەپەڕێت و، دژواری دۆخەکەش بەشێکی پەیوەندی بە خیانەتکاری ١٦ـی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە ھەیە، خیانەتێک کە بەرھەمی رەنجی دەیان ساڵە و خواست و بڕیاری گەلی کوردستانی بەبادا، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا، لە جیاتی داوای لێبوردن لە خەڵکی کوردستان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان بەگشتی و شاری کەرکوک بەتایبەتی بەرامبەر ئەو خیانەتە گەورەیەی کە تاقمێکی ناکامڵی حزبەکەی لە کوردستانیان و خەباتی دەیان ساڵەی گەلەکەمانیان کرد، ھەرزە گۆیانە کەوتوتە چەواشاکاری و تۆمەت بەخشینەوە بۆ پارتیمان و دەستبردن بۆ شێواندنی مێژووی رووداوێکی لە یادنەکراو!
لە وەڵامی ئەو تۆمەت و چەواشەکاریانەدا دەڵێین: چه‌واشه‌كاری و درۆ په‌تیان كورته و، شێواندنی مێژوو و خاكفرۆشی و كۆڵوانه سووری به‌ر له‌شكر كاری له‌مێژینەی ههندێكانه، ئه‌گه‌ر ته‌سلیمكردنی كه‌ركووك به‌شێك بێت له ڕێبازی پیرۆز، ئەی ده‌بێ ڕێبازی نا پیرۆزتان چی بێ!؟…
16ی ئۆكتۆبه‌ر مێژووێكی كۆن و نووسراو نییه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌و ڕووداوه خیانه‌تكارییه ته‌نیا سێ ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، كاڵفامی له‌وه‌دایه، کە وابزانن خه‌ڵك زاكیره‌ی ئه‌وه‌نده لاوازه و له بیریان چۆته‌وه، یا (گوبڵز) ئاسا درۆبكه‌ن و درۆبكه‌ن تا ده‌یكه‌ن به باوه‌ڕی خه‌ڵك !..
جێگری سكرتێری گشتی و به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئه‌وسای یه‌كێتی هیچ ته‌مومژێكیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه نه‌هێشته‌وه، كه چ خیانه‌تێكی گه‌وره له كوردستان به‌گشتی و كه‌ركووك و شار و شارۆچكه کوردستانیەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كراوه و كاڵفام و هه‌رزه سیاسییه‌كان چ به‌ڵایه‌كیان به‌سه‌ر كه‌ركووكدا هێناوه و چ ئاكامێكی كاره‌ساتباریان دروستكردووه و چۆن خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر کراوە و نیشتیمان فروشراوه، هەروەها دیداره ته‌له‌فزیۆنیه‌كه‌ی، كه ئیمزای سی و هەشت ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی نیشانی بینه‌راندا، خه‌ڵكی كوردستان له‌به‌رچاویانه، پتر لەمەیش گوتار و چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنی و رۆژنامه‌وانییه‌كانی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی(70) له‌به‌رچاوی خه‌ڵكه و زۆر شه‌فاف و بێ شاردنه‌وه په‌رده‌یان له‌سه‌ر خیانه‌ته‌كه هه‌ڵماڵی و حاشا هه‌ڵنه‌گریی نیشتیمان فرۆشییان سه‌لماند.
به‌ڵی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌ره‌ڕای كاڵفامی، ده‌رئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك پێشبینی هه‌ڵه و بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی سیاسی و ستراتیژی بوو له‌پێناو ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی و درێژه‌پێده‌ری رێبازه چهوتهكهبوو، كه ڕه‌وایه‌تی به خیانه‌ت و خۆفرۆشی ده‌دا له پێناو مه‌رام و ده‌ستكه‌تی شه‌خسی !
ڕیفراندۆم پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسییانه‌ی گه‌ل په‌سه‌ندبوو، سندوقه‌كانی ده‌نگدان و په‌نجه‌ی مۆركراوی خه‌ڵكی كوردستان و هاواری كه‌رنه‌ڤاڵ ئاسای جه‌ماوه‌ری کوردستان، وه‌سیه‌تی شه‌هیدان و كیمیابارانكراوان و ئه‌نفالكراوانیان، وێڕای ده‌نگی كه‌سوكاریان، بێ ترس و به ئاشكرا گه‌یانده به‌رگوێی هه‌موو مرۆڤایه‌تی و جیهان. خۆبێبهریكردنتان له ڕیفراندۆم، نرخ و سه‌روه‌ری و شکۆی پرۆسه‌كه زیاترده‌كات. به‌ڵی، شه‌ڕێكی نه‌خوازراوبوو و تا ئه‌مڕۆش بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه، به‌ڵام ڕۆژی 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكات له كۆبوونه‌وه‌ی دوكان، بۆ ڕێگری له شه‌ڕی داسه‌پاو و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخه‌كه و به‌گریكردن بڕیاری پێویست وه‌رگیرا، به‌ڵام چونكه پێشتر كاڵفامه‌كان رێككه‌وتنی خیانه‌تیان ئیمزاكردبوو، له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئۆتۆمبێله جامڕه‌شه‌كان له جیاتی كۆڵوانه سوره‌كان كه‌وتنه پێش كاروانی په‌یمان پێدراو !!
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری كوردستان، جگه له‌و تاقمەی، كه وا ده‌زانن خۆفرۆشی و نیشتمانفرۆشی به چه‌واشه‌كاری و بوختان داده‌پۆشرێ، هه‌موویان له دادگای مێژوودا به ویژدانی مرۆڤایه‌تی زیندووەوە شایه‌دی ده‌ده‌ن له‌سه‌ر كه‌ركووك فرۆشیتان و چۆك دادانتان له‌به‌رمبه‌ر ده‌ستكه‌وت و پله، كه به‌شێكتان وه‌رگرت !
16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێكی له‌بیرنه‌كراو و زامێكی قووڵی جه‌سته‌ی كوردستانه..
ـ دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و ئه‌وانه‌ی ته‌سلیمی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و تاقمه كاڵفامهكه نه‌بوون.
ـ سه‌رشۆڕی بۆ چه‌واشه‌كاران و ئه‌وانه‌یش، كه هه‌موو مێژوویان پڕه له كۆڵوانهسووری به‌ر له‌شكر و ته‌سلیمبوون و چۆكدادان !
ـ به‌ڵی ئێمه سه‌رمان به‌رزه و خۆمان ناچه‌مێنین .
ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٧ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠