پۆلاد جەنگی برای لاهور جه‌نگی : دەستی له‌ كوشتنی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەكەیدا هەبوو

ساڵێك بەسەر كوشتنی ئامانج بابانی، پێشكەشكاری ناسراو و هاوسەر و منداڵەكەیاندا تێدەپەڕێت كە هەرچەندە دەزگا ئەمنییەكانی سلێمانی هەوڵیان دا ڕووداوەكە وەك خۆكوژی وەسف بكەن، بەڵام باوەڕ ناكرێت و باس لەوە دەكرێت كە برایەكی لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خیانەتكاری ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەكێتی، دەستی لە كوشتیاندا هەبووە.

ئێوارەی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩، لە کاتێکدا خەڵکێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان باسیان لە ساڵڕۆژی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەکرد، کەناڵی (NRT) هەواڵی تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوسەر و منداڵەکەی بڵاو کردەوە، بەڵام دواتر دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی و بەشێک لە میدیا و میدیاکارانی سلێمانی رایانگەیاند کە ئامانج بابانی خۆی لانە محەمەدیی هاوسەری و منداڵەکەی کوشتووە.

محەمەد نووری، باوکی ئامانج بابانی، پێشکەشکاری كوژراو، ئەمڕۆ هەینی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠ رایگەیاند: “ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر ڕووداوی گیان لە دەستدانی ئامانج و لانەی ھاوسەری و منداڵەکەیان تێدەپەڕێت، ھەرچەندە دەسەڵاتمان نییە و ھیچمان بۆ ناکرێت جگە لەوەی لە یادەکەیدا فاتیحایەکی بۆ بخوێنین و یادەوەرییەکانی بگێڕینەوە، بەڵام ئێستاش ھەر وەکوو جاران چاوەڕێی ئەوەین سەرەداوێکمان لەسەر ڕووداوەکە دەست بکەوێت”.

ڕوونیشی كردەوە: دۆسیەی ئامانج بابانی، لە لایەن پۆلیسەوە داخراوە، بۆیە ناتوانین ھیچ شتێک بڵێین تاوەکوو سەرەداوێکی گرنگمان دەست دەکەوێت، بەڵام ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە بۆ ئێمە ھەموو خەڵکی کوردستان دەڵێن، ئامانج بابانی ڕووداوەکەی ئەنجام نەداوە، ھیچ بەڵگە و سەرەداوێک نییە کە ڕووداوەکە خۆکوژی بووبێت، ھەرچەندە دەڵێن، لە ماوەی پێنج چرکەدا ڕووداوەکە ڕوویداوە، بەڵام ھیچ کەسێک ناتوانێت لە ماوەی پێنج چرکەدا دوو کەس بکوژێت، ئیتر چۆن سێ کەس دەکوژێت.

پێشتر ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) بڵاویكرده‌وه‌، ڕووداوی كوشتنی ئامانج بابانی و لانەی هاوسەری و منداڵەكەیان، دەستی پۆڵاد جەنگی، برای لاهوور جەنگی، سەردەستەی تاقمی خیانەتكاری ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی نێو یەكێتی تێدا بووە.

Back to top button