باره‌گای لقی 5ی پارتی له به‌غدا له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حه‌شده‌وه سووتێنرا
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌مممه ، باره‌گای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا، له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه سووتێنرا.
لایه‌نگرانی حه‌شد، به ئاڵای حه‌شده‌وه، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای لقی پێنجی پارتی له به‌غدا، وێڕای سووتاندنی باره‌گاكه و هه‌ڵكردنی ئاڵای میلیشیاكه له سه‌ر باره‌گاكه، ئاڵای كوردستانیشیان سووتاند.
بەپێی زانیارییەکان، هەرچەندە هێزه‌كانی چالاكی مه‌ده‌نی و پۆلیسی عێراق له شوێنه‌كه بوون، به‌ڵام هیچ رێگرییه‌كیان له‌لایه‌نگرانی میلیشیاکان بۆ سووتاندنی بارەگاکەی پارتی، نه‌كردووە.
هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای باڵوێزخانەکان و لایه‌نه سیاسییه‌كان، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ حكومه‌تی عێراق دروستكردووه، پێشتریش لایه‌نگرانی حه‌شدی شەعبی چەندین جار هەڵیانکوتاوەتە سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا.
ئەو ناسەقامگیری و هەڕەشە بەردەوامانەی میلیشیاکان لەسەر گیانی هاووڵاتییان و نێردە و لایەنەکان، وایكردووه به‌غدا به ناجێگیرترین و ناسه‌قامگیرترین پایته‌خت له جیهان دابنرێت.