جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق: ئیدانه‌ی سوتاندنی ئاڵای كوردستان له‌به‌غدا ده‌كه‌م كه سیمبولی پیرۆزی میللەتێکە

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئیدانەی سووتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات، \

دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئیدانەی سوتاندنی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا دەکات کە بەیانی ئەمڕۆ شەممەوە ٢٠٢٠/١٠/١٧ لە لایەن ژمارەیەک خۆپیشاندەرى گێرەشێوێنەوە سوتێرا.

دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو دۆخە ھەستیارەی کە ئێستا وڵاتی پێدا تێپەر دەبێت لە سەر ھەموو لایەک پێویست دەکات کە بارودۆخەکە بە ئاراستەی ھێورکردنەوە ببرێت نەک ئەوەی ھێرش بکرێتە سەر بارەگای پارت و لایەنە سیاسییەکان و ئاگری تێ بەر بدرێت و سوکایەتت به ئاڵای ھەرێمێکی فیدراڵی دەستووری بکرێت كه سیمبولی پیرۆزی میللەتێکە نەک تەنیا حیزبێک.

حەداد داواش لە حکومەتی عێراق و ئەنجومەنی باڵای دادوەری فیدراڵی دەکات، لێکۆڵینەوە له رووداوەکە و ھاندەرانی و بێدەنگی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بکەن، و ئەو کەسانەش کە ئەو کارەیان ئەنجام داوە دەستگیر بکرێن و بدرێنە دادگا. پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق و فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات ھەڵوێست دەربڕن لە رووداوەکە.

Back to top button