لە دوای ئەوەی گەیشتۆتە ناوچەی بناری قەندیل ، شوێن بزر بووە

 

محەممەد گرتکی بەرپرسی هاوپەیمانی نشتیمانی لە دەڤەری ڕاپەڕین لە دوو رۆژی ڕابردوو کاتێک لە بازگەی ئاسایشی زووکانە تێپەرێوە بەرەوە ناوچەی بناری قەندیل بێسەرو شوێنە و تا ئێستا بنەماڵەکەی چاوەرێی گەڕانەوەیین .

 

لەمبارەوە باوەڕ محەممەد کوڕی گەورەی ناوبراو لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : باوکم رۆکی پێنجشەممە کاتژمێر 9 ی بەیانی لە رانیە لە ماڵ دەرچووە و لە کاتژمێر 12 ی نیوەڕۆ مۆبایلەکەی کوژاوەتەوەو ئیتر هیچ هەوالێکمان لەی نییە  .

وەک باوەڕ محەممەد باسی دەکات دوایین شوێن کە باوکی بنیدراوە بازگەی ئاسایشی زوورکانە بووە ، کاتێک لەوێ تێپەڕیوە بۆ بناری چیای قەندیل ئیتر شوێن بزر بووە  ، ئەو ناوچەش وا محەممەد گرتکی لەی شوێن بزر بووە لە ژێر دەسەڵاتی جەکدارانی پەکەکە دایە و تا ئیستاش بەرپرسانی پەکەکە هیچ زانیارییەکان لەو بارەوە نەداوەتە بنەماڵەکەی

Back to top button