ئیدریس بارزانی سنبولی ئاواته‌كانی كوردایه‌تی

خواكوڕك

ئیدریس کوڕی گەورەی مەلا مستەفا بارزانی لە ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی بارزان لە دایکبوو. لە نێو ھەلومەرجی شۆرشی سێیەمی بارزان (١٩٤٣ – ١٩٤٥) ھاتۆتە دنیا. ساڵی ١٩٤٧ مەلا مستەفای باوکی لەگەڵ ٥٠٠ کەس لە ھەڤاڵانی ڕەوانەی یەکێتیی سۆڤیەتی ده‌كات. ئیدریس ئەو کات تەمەنی ٤ ساڵان دەبێت، لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا لە لایەن ڕژێمی ئەو کاتی عێراق بۆ ماوەی ١١ ساڵ بۆ باشووری عێراق دوور دەخرێنەوە و لە شارەکانی بەسرە، مووسڵ و بەغدا تووشی ژیانێکی پڕئەستەم دەبن. ئیدریس تا گەڕانەوەی مەلا مستەفا بۆ عێراق و کوردستان لە ١٩٥٨دا لە بەغدا درێژە بە خوێندن دەدات، پاشان دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.

edres-barzani__2013_01_31_h13m7s34__GH

لە ساڵی ١٩٦١ کە شۆڕشی ئەیلوول بەرپا دەبێت، بە سەرکردەیی مەلا مستەفا بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئیدریس بارزانی وەکو پێشمەرگەیەکی ئەو شۆڕشە، تێکۆشانی دەست پێ دەکات. بە ھۆی لێھاتوویی و ئەو توانایەی ھەیبووە ھەر زوو لە نێو شۆرش و پارتی دیموکراتی کوردستاندا ئەرکێکی زۆری بۆ دێننە ئارا و ئەویش بۆیرانە دەچێتە پێش. مەلا مستەفا تێکەڵی کاروبارەکانی دەکات و زۆر ئەرکی قورسی پێدەسپێری کە سەرکەوتویی ئیدریس لە جێبەجێ کردنیاندا بەدیار دەکەوێت ئیتر دەبێتە جێی متمانەی زیاتری مەلا مستەفا و یەکێ لەو کەسانەی کە پڕ بە دڵی دەبن.

ئیدریس بارزانی

مسعود بارزانی، برای بچوکی ئیدریس له‌باره‌ی تواناكانیه‌وه‌ دەڵێ، “دەتوانم بڵێم کاک «ئیدریس» وێنەیەکی پاک و بێگەردی «بارزانی» بوو ھەموو سیفاتی لەودا کۆ ببوونەوە”. کاتی هه‌واڵی شه‌هیدبوونی پێراده‌گه‌ره‌نرێت بارزانی ده‌ڵێت، “چیایەک لە پشت من چوو”.

نێچیرڤان بارزانی كوڕه‌ گه‌وره‌ی شه‌هید ئیدریس بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی kurdistan له‌باره‌ی باوكیه‌وه‌ ده‌ڵێت، شەوانە تا درەنگ دەێخوێندەوە و دەینوسی ھەردەم کتێبی پێ بوو متووی کتێب خوێندنەوە بوو تەنانەت لە ناو ئوتۆمبێلیشدا دەیخوێندەوە، وێڕای ماندووبوون و ئەرکی قورسی خەبات خوالێخوشبوو و لایەنی پێگەیاندنی ئێمەی فەرامۆش نەدەکرد، بۆ ئێمە بە کچ و کوڕە وە ھێژاترین مامۆستا بوو من ھەمیشە لەگەڵیدا بووم بەر لەوەی ماڵئاوایی بکا بە حەق وەکو دوو دۆستمان لێ ھاتبوو شەوانە بە یەکەوە کتێبمان دەخوێندەوە گفتوگومان دەکرد.

files

کاتژمێر ٦ی سەر لە بەیانی رۆژی ٣١ی مانگی ١ی ١٩٨٧ لە ناحیەی «سلیڤانا»ی سەر بە شاری ورمێی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ماڵئاوایی دەکات و لە گۆڕستانی شاری شنۆ لە تەنیشتی باوکی دەنێژرێ. پاش نزیکەی ١٠ ساڵ و دوای ڕاپەرێنی بەھاری ساڵی ١٩٩١ سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری گواستنەوەی تەرمی ھەردوو بارزانی، باوک و کوڕ دەدا و لە ماوەی ٦ تا ٨ /١٠/١٩٩٣ لە ڕێورەسمێکی تایبەت تەرمی ھەردوو دەگوازرێتەوە خاکی ئازادی کوردستان و لە گوندی بارزان دەنێژرێن.

سه‌رچاوه‌/ ویكیپیدیا
یاداشته‌كانی میدیا

Back to top button