پەرلەمانتارێکی سوننە:ئەوەی ئەمڕۆ لە بەغدا رووی دا تیرۆرە بەرانبەر بە ئازادی ڕادەربڕین و ئیرهابە

 

فەیسەڵ عیساوی، پەرلەمانتاری سوننە و ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیانەکان ، هەڵکوتانە سەر بارەگای پارتی لە بەغدا بە ئیرهابی فیکری ناودەبات و هاوکات پەی وایە ئەم کردارە تیرۆرە بەرانبەر بە ئازادی ڕادەربڕین .

فەیسەل عیساوی هاوکات ڕەخنە ئاراستەی دەزگا سیاسی و ئەمنیەکانی بەغدا دەکات و دەڵێت هەر رەخنە و گللەیەكیش هەبێت نابێت بگاتە ئاستی ئەوەی بارەگای حزبی   وئاڵا بسووتێنرێت

لە بەشێکی دیکەی  لێدوانەیەکەیدا داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بە هەوڵی هەمە لایەنە کار بکەن بۆ ئەوەی کەشیکی ئارام لە عێراقدا جێگیر بێتو دووربن لە گرژی و ئاڵۆزی زیاتر

لە کۆتاییدا ئەو پەلەمانتارەی سوننە گوتی بەرپرسیارەتی ئەو رووداوە دەکەوێتە ئەستۆی حکومەت و دووپاتیشی دەکاتەوە دەكەمەوە سووتاندنی بارەگا و ئاڵا ئیرهابی سیاسی و فكرییە ئەمەیان ڕوونە

.

Back to top button