یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان : سووتاندی ئاڵای کوردستان دیاردەیەکی ناسیاسی و ناشارستانییە

 

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا سووتاندی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بارەگای پارتی لە بەغدا مەحکوم دەکات و بە دژە پرەنسیبەکانی دیموکراسییەتی ناو دەبات

 

دەقی راگەیەندراوی وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان:..

 

سوتاندنی  ئاڵای کوردستان و، بارەگای پارتە سیاسییەکان، لە هەر پارێزگا و ناوچەیەکی عێراق؛ بە هەرێمی کوردستانیشەوە، دیاردەیەکی ناشارستانییە و، دژە بە پرنسیپەکانی دیموکراسیەت و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و  سیاسی، هاوکات  سوتاندنی ئاڵای هەرێمێکی دەستووری؛ کە هێمای گەلێکی پڕ قوربانییە، بۆ کۆتایی هێنان بە ستەمی دیکتاتۆریەت و، بونیاتنانی عێراقێکی پێشکەوتووی دیموکراسی. مایەی نیگەرانی قووڵ و، بریندار کردنی هەستی نیشتیمانیی گەلی کوردستانە .

 

عێراق لەم دۆخەدا، کە پێویستی ژیانیی  بە حیواری نیشتیمانی  و، لێک تێگەیشتنی  سیاسی قووڵ و، سەپاندنی  ئیرادەی دەوڵەت هەیە، ئەم جۆرە دیاردانە،  هەوڵەکانی چارەسەرکردنی قەیرانەکان ، لەبار دەبات .

 

ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، وێڕای ئیدانە کردن، داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکەین و ، بە پێویستی دەزانین، دەوڵەت، هەیبەتی یاسا، بەسەر کۆی روداوەکاندا بسەپێنێت .

 

وتە بێژی فەرمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

 

١٠/١٧/٢٠٢٠

Back to top button