هەولێر : ئەو ملهوڕە دەستگیر کرا کە هێرشی کردبووە سەر دەرمانخانەیەک

 

لە دوای ئەوەی ڤیدیۆی هێرشکردنی دووکەس بە چەکەوە بۆ سەر دەرمانخانەیەک لە هەولێر لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە ،بەرێوەبەرایەتی  پۆلیسی هەولێر ڕێو شوینی وەرگرتنی زانیاری گرتە بەر و توانی ئەو دوو کەسە دەستنیشان بکات کە دوور لە هەموو بەها ئەخلاقی و یاساییەک هێرشیان کردبووە سەردەرمانخانەیەک ، هەر بۆیە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەمڕۆ پۆلیس ئاشکرای دەکات تاوانبارێکیان دەستگیر کردووەو لە هەوڵی ئەوە دان کەسی دووەمیش دەستگیر بکەن و بەپێی یاسا سزا بدرێن

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر:

 

دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان، کە دوو کەس ھەڵدەکوتنە سەر دەرمانخانەیەك لە شاری ھەولێر، تیمێکی تۆکمەمان لە پۆلیسی بەشی دەشتی ھەولێر، پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوان و پۆلیسی بەشی چالاکییە مەدەنیەکان پێكھێنا و له‌ ماوه‌ی کەمتر لە (24) کاتژمێر، رۆژی ھەینی تۆمەتبارێکی سەرەکیمان بەناوی (ف .ع .ق) دەستگیر کردووه‌ و ھێزەکانمان سەرقاڵی دستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمن. دەستبەجێش پەڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ کراوته‌وە و بەپێی مادەی (430) لە یاسای سزادان درایە دەست یاسا. ھەر لەساتی یەکەمی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆکە تادەستگیرکردنیان  پارێزگاری ھەولێر وەك بەرپرسی ئەمنی شار خۆی لەسەر ھێڵ بوو لەگەڵمان و بەدواداچونی دەکرد، لێرەوە دڵنیایی دەدەینە ھاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری ھەولێر، کە پۆلیس شەو و رۆژ لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی سەروماڵیان و بەرقەراربوونی ئەمنیەت، خۆمان بەخزمەتکاری ھاولاتیان ده‌زانین.

 

عميد دلێر نجار

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاری ھەولێر

 

17/20/2020

Back to top button