حەشدی شەعبی تاوانی مرۆیی ئەنجام دەدات
پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە هەشت تەرمی ئەو عێراقیانەی دۆزییەوە کە لەگەڵ چوار کەسی دیکە ڕفێنرابوون ، هاوکات چارەنووسی ئەو چوار هاوڵاتییە هێشتا نادیارە ، هاوکات سەرۆک وەزیران شاندێکی ئەمنی ڕەوانەی پارێزگاکە کرد و فەرمانی دا بە لێپرسینەوە لە ئەو بەرپرسانەی شکستیان هێناوە .
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سەلاح الدین، قەندیل جبوری، وتی:”پۆلیسی فریاکەوتن هەشت تەرمی هاوڵاتیانی ناوچەی فەرحاتیەی سەر بە قەزای بەلەد لە باشوری تکریت دۆزیوەتەوە، لە کۆی 12 هاوڵاتی کە لەلایەن هێزێکی چەکداری نەناسراوەوە ڕفێنراون، لەم ساتەدا چارەنووسی چوارەکەی دیکە نادیارە”