میدیا عێراقیه‌كان: سوتاندنی ئاڵا كوردستان و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گای پارتی له‌سه‌ر داوای چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد بووه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی له به‌غدا هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باره‌گای لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئاڵا كوردستان و باره‌گاكه‌یان سوتاند میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاندووه كه سوتاندنی باره‌گاكه له‌سه‌ر داوای چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كورد بووه‌و له نوسراوێكدا داوایان له‌حه‌شدی شه‌عبی كردووه كه هه‌ڵبكوتنه سه‌ر باره‌گای پارتی.
میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاندووه پێنج پەرلەمانتاری بەغدا هانی كوتلەی هاوپەیمانی فەتحیان داوە كە بارەگای پارتی لە بەغدا بسوتێنن، ئەو پەرلەمانتارانە بریتین لە ( ئەحمەد حاجی ڕەشید، سەرکەوت شەمسەدین، هۆشیار عەبدوڵڵا، ڕێبوار کەریم مەحمود‌و غالب محه‌مه‌د عەلی) هانی كوتلەكانی ناو پەرلەمانیان داوە كە بارەگای پارتی بسوتێنن و هێز بەرامبەر هەولێر بجولێنن
هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاندووه كه په‌رله‌مانتاره‌كان داوایانكردووه كه هێز به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان بجولێندرێت.