ماست وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ قه‌ڵه‌وی

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەری بۆڵد سکای باس لەوە دەکات رۆژانە خواردنی ماست دەبێتە یارمەتیدەر بۆ دابەزاندنی کێشی لەش. ماست بڕێکی زۆر بەکتریای سوودبەخشی تێدایە کە ئەمەش یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کێش دابەزاندن، لە ھەمان راپۆرتدا ئاماژە بە پێنج سوودی سەرەکیی ماست دەکات بۆ کێش دابەزاندن کە ئەوانیش بریتین لە:

1 – بچووک کردنەوەی ورگ، خواردنی ماست یارمەتیدەرە بۆ بچووک کردنەوەی ورگ، چونکە ماست بڕێکی زۆر کالسیۆمی تێدایە و کالسیۆمیش دەبێتە یارمەتیدەر بۆ کۆنترۆڵکردنی چەوریی لەش.

2 – خۆڕاگریی لەش بەھێز دەکات، ماست کاربۆھیدرات و پڕۆتینی تێدایە، بۆیە لە کاتی وەرزشکردندا دەبێتە ھۆی خۆڕاگریی لەشی مرۆڤ و ناھێڵێت ھەست بە بێھێزیی لەش بکەیت.

3 – کەمکردنەوەی کالۆری، ماست بڕێکی زۆر پڕۆتینی بەسوودی تێدایە و بۆیەش لە کاتی خواردنی ماستدا مرۆڤ ھەست بە برسێتی ناکات، ئەمەش دەبێتە ھۆی کەمکردنەوەی ئەو کالۆرییانەی کە لە خواردنی تردا لەش بەدەستی ھێناون.

4 – لەش دەپارێزێت لە وەرگرتنی چەوری، ئەو بڕە کالسیۆمەی لە ماستدا ھەیە دەبێتە ھۆی رێگەگرتن لە لەش کە چەوری بێسوود وەرگرێت لە خواردنەکانی تردا کە رۆژانە دەیخۆیت.

5 – زوو ھەزمکردنی خواردن، ئەو بڕە کالسیۆمەی لە ماستدا دەچێتە نێو لەش دەبێتە ھۆی زوو ھەزمکردنی ئەو خواردنانەی تر کە دەیخۆیت، بەم ھۆیەوەش لەشی مرۆڤ پێویستی بە وزە دەبێت و لەم کاتەشدا چەورغی لەش دەسووتێت بۆ وەرگرتنی وزە.

 

سه‌رچاوه‌/ باخچه‌

Back to top button