خواردنی تەماتە بۆ ئەم پێنج نەخۆشییە سوودی هەیە
تەماتە سودێكی زۆری هەیەو دەتوانین بڵێین بۆ پاراستنی تەندروستی و یاخود چارەسەر لە زۆربەی چێنراو سەوزەواتەكانی دیكە.
بەپێی لێكۆڵینەوە پزیشكییەكان تەماتە ئەم سودانەی خوارەوەی هەیە.
1. دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئەو میكرۆبانەی كە دەبنە هۆی نەخۆشی و لە لەشی نەخۆشەكەدا هەیە.
2. چاڵاكەرەوەی جوڵەی هەردوو گورچیلەیە.
3. هەردوو ڤیتامینی (A C .) بە رێژەیەكی زۆر تێیدا هەیە.
4. وەكو پاككەرەوەی رێخۆڵەكان و ناوسك و هەروەها دەبێتە هۆی باشتر هەرسكردنی خۆراك و دەردانی.
5. كانزای ئاسنی تێدایە، بۆیە كاتێك كەسێك تووشی كەم خوێنی دێت، دەبێت یان تەماتە بخوات یاخود ئاوی تەماتە بخواتەوە.