نهێنییەكی سەیری خواردنی گۆشتی ماسی بزانە
بەپێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجامدراون گۆشتی ماسی لەباشترین جۆری گۆشتەو وێڕای ئەوەی زیانی نییە، سوودی زۆریشی هەیە.
ناوە ناوە توێژینەوەی نوێ لەبارەی سوودەكانی ماسی بڵاودەكرێتەوە، ئەمجارە باس لەوەدەكەن كە خواردنی گۆشتی ماسی كاریگەری بۆ سەر گوێچكە هەیەو لەتەمەنی درەنگدا گوێچكەكان گران نابن.
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە ئەو كەسانەی گۆشتی ماسی دەخۆن لەكاتی بەتەمەنبوونیاندا كەمتر تووشی گرفتی گوێگرانی دەبن.
لێكۆڵینەوەكە لەسەر هەزاران ئافرەت و پیاو ئەنجامدراوەو دەریخستووە ئەوانەی هەفتەی دوو ژەم ماسییان خواردووە لە كاتی تێپەربوونی تەمەنیاندا كەمتر تووشی گرفتی گوێگرانی بوونەتەوە.
جێگەی ئاماژەیە پێشتریش چەند لێكۆڵینەوەیەك دەریان خستبوو كە خواردنی ماسی لەلایەن كەسە بەتەمەنەكانەوە پارێزگاری لە چاویشیان دەكات.