حزبەكەی كاكە حمە بەتووندی وەڵامی گۆڕان دەداتەوە
خواكوڕك
گوته‌بێژى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان وەڵامی تووندی بزوتنەوەی گۆڕان دەداتەوە رایدەگەێنێت، ئێمه لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین هه‌ر به‌پێى ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه قسه‌کانى ئێوه خۆڵکردنه چاوى خه‌ڵکى کوردستان بووه که له ماوه‌ى ڕابردوودا به‌رده‌وام له که‌ناڵه‌کانتانه‌وه بڵاوتانده‌کرده‌وه که ئه‌م هه‌رێمه یاسا و دادگاى نییه ، که‌چى ئێستا دێن و به‌وپه‌ڕى متمانه به دادگاکانى کوردستان داواده‌که‌ن له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژدا ئه‌گه‌ر به‌ڵگه نه‌خرێته‌ڕوو خه‌ڵک ڕوبه‌ڕى ڕێکارى یاسایى ده‌که‌نه‌وه؟!.
گوتەبێژی حزبی سۆسیالیست دەشلێت، ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌و قسانه به تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه ده‌زانن و ڕێکارى یاسایى بۆ ده‌گرنه‌به‌ر فه‌رموون په‌رله‌مانتارى چالاک و ده‌مگه‌رمتان له به‌غدا زۆره و سه‌ره‌تا بچن ڕێکارى یاسایى له‌به‌رانبه‌ر به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى بگرنه‌به‌ر که‌پێش چه‌ند ڕۆژێک ڕایگه‌یان که حزبه ساسیه‌کانى کوردستان به‌شدارن له‌گه‌نده‌ڵى و دزینى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان .
هەروەها گوتەبێژەكە دەشلێت، هه‌روه‌ها چه‌ند جاریش وه‌زیر و به‌رپرسه‌کانى کوردستان ئاماژه‌یان به شه‌راکه‌تى پێنج حزبه‌که کردووه .به‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئێوه به‌شدارنین له قه‌یران و به‌هه‌ده‌ردانى سامان و دزینى نه‌وتى کوردستاندا کاتێک به عه‌مه‌لى له حکومه‌ت ده‌رکراون ، فه‌رموون ئه‌ستۆپاکى خۆتان بسه‌لمێنن و به فه‌رمى له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکشێنه‌وه و دان به شکستى خۆتاندا بنێن”.
گوتەبێژەكە لەكۆتایشدا دەلێت، سه‌باره‌ت به داواى لێبوردنیش ئه‌وه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه ده‌بێت داواى لێبووردن له حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و بکات که له‌ماوه‌ى سێ ساڵى ڕابردوودا به‌رده‌وام له ڕێى که‌ناڵه‌کانیان و په‌یجه‌کانیان و په‌رپرسه‌کانیانه‌وه سوکایه‌تیان کردووه و تۆمه‌تیان به‌خشیوه‌ته‌وه ، بۆ شاردنه‌وه‌ى شکسته‌کانیان و به‌که‌مسه‌یرکردنى خه‌بات و ماندووبوون و شه‌هید به‌خشینمان .