نێچیرڤان بارزانی: بەتووندی سەرکۆنەی تاوانەکەی بەلەد دەکەین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکەی بەلەد کە بووە هۆی کوژرانی 10 کەس، دەڵێت: زۆر بە تووندی ئەو تاوانە دڕندانەیە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین کە لە ناوچەی فه‌رحاتییه‌ی قه‌زای به‌له‌د له‌ پارێزگای سەلاحەدین روویدا.

دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان

نێچیرڤان بارزانی سه‌رکۆنه‌ی تاوانه‌که‌ی فه‌رحاتییه‌ ده‌کات

زۆر بە توندی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین کە لە ناوچەی فه‌رحاتییه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای به‌له‌د له‌ پارێزگای سەلاحەدین ڕوویدا و تیایدا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی. هاوخەمی کەسوکاری قوربانییان و خەڵکی ناوچەکه‌ین.

داواکارین دەزگا پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستوبرد بکەن لە دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەن و گرووپە تیرۆریستەی لە پشت تاوانەکەوەن و تاوانکاران ڕووبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه‌ و به‌ سزای خۆیان بگه‌یه‌نن.

ئەرکی هەموو هێز و لایەنەکانە هاوکار و پاڵپشتی حکوومەت بن بۆ دانانی سنوورێک بۆ هه‌ڕه‌شه و تاوانکاری و دەستدرێژیی بەردەوام بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان و دامودەزگاکان.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

٢٠٢٠/١٠/١٨

Back to top button