كۆسره‌ت ره‌سوڵ لەبارەی دەروازە سنورییەکان نامەیەکی هۆشداری دەداتە هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی كرد و رایگه‌یاند، له‌رێگه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌وه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه، رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر و كۆتایی به‌و كاره نایاساییانه بهێن كه له‌مه‌رزه‌كان ئه‌نجامده‌درێن.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی و لاهور جەنگی هاوسەرۆکانی حزبەکەی کردوە و ماڵپەڕی (خواكوڕك) نامەکەی بڵاوده‌كاته‌وه و ئاماژە بەوەکراوه، “كوردستان به دۆخێكی سه‌ختی ئابووریدا تێده‌په‌ڕێت و ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان له ئاستێكی زۆر خراپدایه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ناتوانێت له‌كاتی خۆیدا مووچه بدات و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران له چاوه‌ڕوانی هاتنی مووچه‌كانیانن، له‌ملاشه‌وه گه‌نده‌ڵی په‌ره‌ی سه‌ندووه و ورده ورده فراوان ده‌بێت”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، به‌گوێره ئه‌و دۆكۆمێنت و به‌ڵگانه‌ی كه رۆژانه به‌ده‌ستمان ده‌گات، به‌داخه‌وه له مه‌رزه‌كانی په‌روێزخان و باشماخ و چه‌ند شوێنێكی تر كاری نایاسایی زۆر ئه‌نجامده‌درێت، كه ئه‌م كارانه بوونه‌ته هۆی خراپی ناوبانگی یه‌كێتی له دواجاردا دژی بهرچهوهندیه به‌ڵاكانی حزبه‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان ده‌شكێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی بۆ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی ده‌ڵێت، له رێگه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌وه ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر و كۆتایی به‌و كاره نایاساییانه بێنن، هه‌ركه‌سێك له هه‌ر پله‌و پۆستێكدا بێت ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزابدرێت.
هۆشداریش ده‌دات له ئه‌گه‌ری هه‌نگاو نههاویشتنیان و رێگری نه‌كردن له‌و كارانه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له كۆنگره پێماندراوه هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر.