هەولێر : بەشی فڕۆکەوانی سەربازی نمایشێکی ڕێزلێنانیان بۆ ئاڵای کوردستان بەڕێوە برد

 

وەک هەڵوێستگرتن لە بەرانبەری سووتاندنی ئاڵای کوردستان لە بەغدا بە دەستی هێزە دڕەکانی حەشدی شەعبی و هاوکات سووتاندی بارەگای پارتی بەشی فڕۆکەوانی سەربازی فڕۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر نمایشکی شەکانەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستانیان لە ئاسمانی هەولێر بەرێوە برد .

لەمبارەوە موقەدەم شۆڕش عەبدووڵا، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆن لە بەشی سەربازیی فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی چالاکییەکەوە لە لێدوانێکی میدیاییدا گوتی ئەو چالاکییە وەک ڕێزگرتنە بۆ ئاڵای پیرۆزی کوردستان ک دوێنێ لە لایەن دژبەرانی ئشتییەوە سووتێندرا .

چالاکییەکە بە دوو کۆپتەری ئێم دی بەرێوە چوو لە ژێر دروشمی ئاڵای کوردستان لای ئێمە پارێزراوە

Back to top button