سەرۆک بارزانی هاوخەمی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکانی کۆمەڵکوژی گوندی فەرحاتیە دەکات
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا وێڕای ئیدانەکردنی کۆمەڵکوژی و بێسەرەشوێنکردنی لاوانی گوندی فەرحاتیەی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین ، هاوخەمی خۆی ئاراستەی کەس و کاری قوربانییەکان دەکات ، دوا دەکات بە دواداچوون بۆ کردارە نامرۆڤانەیە بکرێت
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی:…
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
زۆر به توندی ئیدانه‌ی رووداوی کوشتن و بێسه‌روشوێنکردنی ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی گوندی فەرحاتیەی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌که‌ین.
وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان بۆ که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌م رووداوه ده‌رده‌بڕین، جه‌ختیش له‌وه ده‌که‌ینه‌وه که له پێناو به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان پێویسته حکوومه‌تی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان و لایه‌نه سیاسییه‌کان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌کتر سنوورێک بۆ ئەم جۆرە تاوانانە دابنێن.
مسعود بارزانی
18ـی10ـی2020