حزبەكەی كاكە حمە بۆ یەكگرتوو و كۆمەڵی ئیسلامی: له‌گه‌ڵ مه‌ڕدا شین ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ گورگیش گۆشت ده‌خۆن
خواكوڕك
ئه‌نجومه‌نى رێکخستنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان وه‌ڵامى یه‌کگرتوى ئیسلامى ده‌داته‌وه و ده‌لێت : ئێمه ماڵمان له به‌ردى پته‌وى کوردایه‌تى بنیادناوه و له په‌روه‌رده‌ماندا نییه به‌رد بگرینه ماڵى که‌س. هەروەها دەشلێت به‌داخه‌وه وه‌ک پیشه‌ى هه‌میشه‌یان یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان دواى هاندانه‌کانى گۆڕان که‌وتن و ڕونکردنه‌وه‌یه‌کیان له‌سه‌ر چاوپێکه‌تنێکى به‌ڕێز کاک محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بڵاوکرده‌وه ، سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌ڕێزانه له ڕوونکردنه‌وه‌که‌یاندا لێدوانه‌کانى به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌سه‌رپێیى و به‌رپرسه‌کانى تر و ڕاگه‌یاندنه‌کانیش به ترش و خۆێ وه‌سف ده‌که‌ن ، به‌ڵام به مافى خۆیانى ده‌زانن کاک محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ڕووبه‌ڕووى دادگا بکه‌نه‌وه”.
هەروەها حزبەكەی كاكە حەمە دەشلێت، هه‌مووان ئه‌وه ده‌زانن که یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له سه‌ره‌تاى درووستببونیانه‌وه به‌شدارن له کابینه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و له کاته زۆر هه‌ستیاره‌کاندا شه‌ڕى پۆست و پله‌یان کردووه و له دیدى ئێمه‌شه‌وه هه‌نگاوێکى دیاریان نییه تا چاومان پێیان هه‌ڵنه‌یه‌ت وه‌ک خۆیان ده‌یڵێن ، هه‌روه‌ها له‌م کابینه‌ى حکومه‌تیشدا به‌شێوه‌یه‌کى فراوان به‌شدارن و پشکیان له‌م قه‌یرانه‌دا به‌رده‌که‌وێت ، له‌به‌رئه‌وه خۆدزینه‌وه و پێیه‌ک له‌ولا و پێیه‌ک له‌ملا و خۆ به‌فریشته نیشاندان له ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه به کارێکى نا ئه‌خلاقى ده‌زانین و له‌و حزبانه ناوه‌شێته‌وه که زۆر وه‌سفى خۆیان ده‌که‌ن .
ئه‌نجومه‌نى رێکخستنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان بۆ یەكگرتووی ئیسلامی گوتیشی ،ئێمه ماڵمان له به‌ردى پته‌وى کوردایه‌تى بنیادناوه و له په‌روه‌رده‌ماندا نییه به‌رد بگرینه ماڵى که‌س حه‌قه ئه‌و حزبانه‌ى ئه‌ندامانى هه‌ر شارێکیان له ئاوازێک ده‌خوێنن و شوێن مه‌رامى تایبه‌تى خۆیان که‌وتوون بیرێک له ڕاستکردنه‌وه‌ى بارى لارى خۆیان بکه‌نه‌وه و نه‌که‌ونه ژێر کاریگه‌رى وورته و بۆڵه‌ى حزبى دیکه و خۆیان له‌و دووفاقییه ڕزگار بکه‌ن .
هاوكاتە لەرامبەر رونكردنەوەكەی ئه‌نجومه‌نی سیاسى کۆمه‌ڵی ئیسلامى که وه‌ڵامى چاوپێکه‌وتنێکى محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمودیان داوه‌ته‌وه حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان دەلێت درۆزن ئه‌وانه‌ن له‌گه‌ڵ مه‌ڕدا شین ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ گورگیش گۆشت ده‌خۆن .
ئه‌نجومه‌نى رێکخستنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان لەوەڵامی ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی دا دەلێت حزبى سیاسى ده‌بێت ئه‌وه‌نده بوێربێت خۆى له به‌رپرسیارێتى نه‌دزێته‌وه کاتێک که به‌شداره له‌و نه‌هامه‌تى و قه‌یرانانه‌دا بوێرانه شان بداته به‌رى و به‌شێک بێت له چاره‌سه‌رى کێشه‌کان نه‌ک به ته‌نها ده‌نگ و هه‌ڵاى ڕاگه‌یاندن بێت ، ده‌بێت واز له‌م دوو فاقییه بهێنرێت ”
هەروەها دەلێت خه‌ڵکى کوردستان هێنده هۆشیاره که ده‌زانێت سه‌رچاوه‌ى داهاتى حزبه‌کان له‌کوێوه دێت، حزبێک دوو که‌ناڵى سه‌ته‌لایت و چه‌ند که‌ناڵى دیجیتاڵ و ڕادیۆى هه‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئۆرگانى دیکه بێگومان پێویستى به شه‌راکه‌ت هه‌یه ئه‌مه درۆنییه و ڕاستییه وه‌ک ده‌وترێ دار هه‌ڵبڕى سه‌گى دز دیاره.
هەر لەوەڵامی كۆمەڵی ئیسلامی دا حزبكەی كاكە حمە دەشلێت، ئه‌گه‌ر ئێمه گوێز له هه‌مبانه‌ى خۆماندا بژمێرین حزب هه‌یه گوێز له هه‌مبانه‌ى ئه‌وانیتردا ده‌ژمێرێت ، بێده‌نگ بوونیشمان ترسنۆکى نییه و له‌به‌ر بارودۆخى کوردستان و ئه‌ده‌بمانه‌وه‌یه. بۆیه رۆژێک دێت دادگاى گه‌ل دروست ده‌بێت ومه‌له‌فى جاشێتى و خۆفرۆشى گه‌وره ده‌رده‌که‌وێت”.