وادەی سزای بازرگانی چەک و یاسای گەمارۆی ئەو بوارە لە سەر ئێران کۆتایی پێهات

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیاندراوێکدا ، کۆتایی سزای بازرگانی چەک کرینی لە سەر ئێران ڕاگەیاند .

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، سزا و گەمارۆی چەک کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانە بەسەریدا سەپابوو کۆتایی پێهات بۆیە ئێران لەمەودووا زۆر بە زوویی بۆ بەرگری کردن لە خۆی دەستدەکاتەوە بە چەک کڕین و بە پێی یاسای نێودەوڵەتی لە دوای کۆتاییهاتنی ئەو سزایە ، هیچ بڕیارنامەیەک بە سەر ئێراندا ناسەپێت و ئەمریکاش لە توانای دانییە ، سیاسەتی ( پەلەپیتکە ) بخاتە گەڕ بۆ بەردەوامی ئەو سزایەی سەر ئێران .

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوکات باس لە رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران دەکات کە یەک لە مەرجەکانی ئەو ڕێکەوتنە دەگەرێتەوە بۆ کۆتاییهاتنی ئەو سزایە ، بۆیە وڵاتان ناتوانن سزای تری لەم بوارەدا بەسەردا بسەپێنن.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمریکا داوای لە وڵاتانی بەشدار لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران کردبوئەو سزایەی سەر ئێران درێژ بکرێتەوە ، بەڵام تەیدا سەرکەوتوو نەبوو

ئەو سزایە دوای 13 ساڵ کۆتایی پێهات

Back to top button