هەڵۆکەی سلێمانی خرایە قەفەسەوە
مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید لە سەر سکاڵای کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی سڵێمانی و بە پێی بڕیاری دادگا دەستگیر کرا
لەمبارەوە سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لە لیدوانێکی میدیایی دا گوتی : مەلاهەڵۆ بە پێی ماددەی 433 ی یاسای سزادانی عێراقی و بە پێی بڕیاری دادگاە دەستگیر کراوە ، هۆکارەکەشی بۆ سکاڵای کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی سڵێمانی دەگەرێتەوە بە تۆمەتی ناوزڕاندن ، هەر بۆیەش لە دوای لێپێچینەوە، دادگا بڕیاری دەستبەسەرکردنی داوە