راپۆرتی سێ مانگەی چاکسازی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/10/webste-qalb-wena-87.jpg)
لە دوای کۆتاییهاتنی ڕاپۆرتی چاکسازی ناوخۆیی کابینەی حکومەت سەبارەت بە ئەرکەکانی خۆی لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ، ڕاپۆرتەکە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا .
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواکوڕک – ی ڕاگەیاندووە ئەو ڕاپۆرتەی ئەمڕۆ ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کراوە ، وردەکاری چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی تێدا شرۆڤە کراوە لە ماوەی سێ مانگی دەستپێکی یاساکەدا .
هاوکات ئەو سەرچاویە ئاشکرای دەکات وا بڕیارە سبەی دووشەممە ڕاپۆرتەکە ڕادەستی پەرلەمانتاران بکرێت .