یەكەم گەشتی ئیسرائیل بۆ ئەم وڵاتە ئەنجامدرا

 

یەکەم گەشتی ڕاستەوخۆی هێڵی ئاسمانی ئێل ئەلی ئیسرائیل لە تەلئەبیبەوە بۆ مەنامەی پایتەختی بەحرەین ، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ، لەلایەن دوو شاندی ئیسرائیلی بە سەرۆکایەتی مائیر بن شەبات سەرۆکی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی و شاندێکی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ستیڤن ئەلنچ وەزیری خەزێنە ی یوئێس جێبەجێ کرا .

سەردانەکە بۆ دەستپێکردنی کاراکردنی “بەیاننامەی پشتگیری ئاشتی” دێت، کە لە 15ی ئەیلولدا بە ئیمزای بەحرەین و ئیسرائیل لە کۆشکی سپی واژۆیان کردووە، بە چاودێری دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا

Back to top button