باڵیۆزخانەی بەریتانیا هێرشەکەی سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا مەحکوم دەکات
لە ڕاگەیاندراوەکەی باڵیۆزخانەی بەریتانیا دا هاتووە “چارەسەری هەموو ناکۆکییە سیاسییەکان لە چوارچێوەی گفتوگۆدا دەبێت نەک تووندووتیژی. گفتوگۆ و دیالۆگیش بنەمایەکی سەرەکی دیموکراسییە
ئەمڕۆ یەکشەممە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە ڕاگەیاندراوێکدا وێڕای ئیدانە کردنی هێرشی لایەنگرانی حەشدی شەعبی بۆ سەر بارەگای لقی 5 ی پارتی لە بەغدا داوا دەکات زۆر بە زویی لێپێچینەوە لە هاندەرانی ئەو کارە بکرێت و دەشنووسێت “چارەسەری هەموو ناکۆکییە سیاسییەکان لە چوارچێوەی گفتوگۆدا دەبێت نەک تووندووتیژی. گفتوگۆ و دیالۆگیش بنەمایەکی سەرەکی دیموکراسییە