خۆفرۆشی پەرلەمانتارانی کورد بەشی سێسەت ساڵ مێژووی ڕەشی جاشێتی کورد دەکات ، بزانن کێ وای گوتووە ؟
پەرلەمانیارێکی پێشووتری کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە سەر جاشێتی و خۆفرۆشی ئەو پەرلەمانتارانەی بەغدا هاتە دەنگ کە بە ئاشکرا وەک نەیاری کورد و کوردستان هەڵسوکەوت دەکەن و دەڵێت جاشێتی ئەوانە بۆ بەغدا رووی گوێدرێشی سپی کردووە .
كاروان ساڵح، ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەیەکی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە ، ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی بە ئاشکرا لە بەغداوە دژی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەیان دەوەستنەوە ، ئەوەندە سووک و ریسوا بوون ، تەنانەت لە کاتی سووتاندنی ئاڵای نەتەوەیی خۆشیاندا ، نەیانوێراوە یەک وشە لە دژی حەشدی شەعبی بنووسن یان ئیدانەی بکەن ، بۆیە جاشێتی ئەو چەند کەسە بەشی سێسەت ساڵ مێژووی ڕەشی جاشێتی کورد دەکات .
ئەو جاش پەرلەمانتارانەی کاروان ساڵح ئاماژەی پێداون بریتین لە (ئەحمەدی حاجی رەشید، هۆشیار عەبدوڵا، غالب محەمەد، د. ڕێبوار كەریم و سەركەوت شەمسەدین )