كوڕی شه‌هیدێكی یه‌كێتی له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ باوكی ده‌لێت باوكه‌ سه‌نگه‌ره‌كه‌ت هه‌ڵه‌بوو یه‌كێتیه‌كه‌ت خیانه‌تی كرد

دوای ئه‌وه‌ی گرووپێكی نێو یه‌كێتی له‌ 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 خیانه‌تیان كردوو به‌ هۆیه‌وه‌ كه‌ركووك و به‌شێكی زۆری خاكی كوردستان له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران داگیر كرا، كوڕی شه‌هیدیێك نامه‌یه‌ك بۆ باوكی شه‌هیدیی ده‌نوسێت و ده‌ڵیت باوکە حیزبەکەت خاک و خوێنی تۆی فرۆشت
ئارێزی شەهید جەمالی حەپسه كوڕی شه‌هید جه‌ماله‌ كه‌ له‌ كه‌ركووك شه‌هید بوو له‌ نامه‌یه‌كدا ده‌نوسێت باوکە ئەمڕۆ 16ی ئۆکتۆبەرە، دەزانم تێناگەیت ئەم ڕۆژە شوومە چییە، بەڵام دێم بە گوێی گۆڕەکەتدا دەچرپێنم سەرانی حیزبەکەت، هاوڕێ ناپاکەکانت نیوەی خاکی کوردستانیان فرۆشت، ئەو کەرکوکەی خوێنی تۆی لەسەر ڕژا ئێستا لە ژێر پۆستاڵی ڕەشی حەشدی شیعەدایە.
باوکە دەزانم تۆ بۆ کوردستان گیانت فیداکرد، بەڵام داخەکەم ئەوەیە سەنگەرەکەت هەڵە بوو، لێم ببوره کە دەڵێم یەکێتییەکەت خیانەتێکی وای کرد هەزار پشتی تری کورد بیری ناچێتەوە.
Back to top button