پۆمپیۆ هه‌ر وڵاتێك مامه‌ڵه‌ی چه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران بكات به توندترین شێوه سزا ده‌درێت
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌س و كۆمپانیای دیكه دا سه‌پاند كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری به‌و وڵاتانه‌دا كه مامه‌ڵه‌ی چه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند كه لێپێچینه‌وه له‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن كه گه‌مارۆی كڕینی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران ده‌شكێنن و مامه‌ڵه‌ی چه‌كی له‌گه‌ڵدا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه پڕچه‌ككردنه‌وه‌ی ئێران هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی بۆسه‌ر ئیسرائیل و وڵاته ئاشتیخوازه‌كان زیاتر ده‌كات بۆیه هه‌ر وڵاتێك گه‌مارۆی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت و ده‌ستبكاته‌وه به فرۆشتنی چه‌ك به تاران به توندی سزا ده‌درێت چونكه ئه‌و كاره ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسیی زیاتر و مملانێكان توندتر ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتیشی كه هێشتا سزا و گه‌مارۆكانی تایبه‌ت به چه‌ك له‌سه‌ر ئێران ماون و كاری پێ ده‌كرێت، ئه‌مریكاش لێپێچینه‌وه له هه‌ر وڵاتێك ده‌كات كه مامه‌ڵه‌ی چه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا بكات.