داعش له تۆمارێكی ده‌نگیدا هه‌ڕه‌شه له سعودیه ده‌كات
دواى ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ئیمارات به‌حره‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كرده‌وه و له كۆشكی سپی به ئاماده‌بونی دۆناڵد تره‌مپ رێككه‌وتنی ئاشتییان واژۆكرد، داعش وڵاتی سعودیه به تۆمه‌تباری ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌زانێت و داوا له ئه‌ندامانی ده‌كات كه گورز له سعودیه بوه‌شێنن.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه كه رێكخراوی داعش له تۆمارێكی ده‌نگیدا داوای له لایه‌نگرانی كردوه هاوڵاتیانی بیانی له عه‌ره‌بستانی سعودی بكه‌نه ئامانج و گورزیش له ژێرخانی ئابوریی ئه‌و وڵاته بوه‌شێنن.
له تۆماره دهنگییهكهیدا، رێكخراوی داعش رایگه‌یاندوه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی پشتیوانیی له وڵاتانی كه‌نداو كردوه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، ده‌بێت بكرێته ئامانج و گورزی لێ بوه‌شێندرێت.
جگه‌له رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئیمارات و به‌حره‌ین، تائێستا هه‌ریه‌ك له میسر له ساڵی 1979 و ئوردن له ساڵی 1994 په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كردوه‌ته‌وه.