بهرهڤان حهمدی: به بڕیاری سهرۆكی حكومهت مینحهی زیندانییانی سیاسی بهردهوام دهبێت
دوای ئهوهی حكومهتی ههرێمی كوردستان له چوارچێوهی یاسای چاكسازی بڕیاریدا كه پێدواچوونهوه به لیستی زیندانیانی سیاسیدا بكرێتهوه بۆیه مووچهكانیان دواكهوت،له بڕیارێكی نوێدا بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان خەرجکردنی مینحەی زیندانیانی سیاسی بە مەرج بەردەوام دەبێت.
بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، لهوبارهیهوه رایگەیاند، به بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15 دەرچووە و واژووی ئەوی بەسەرەوەیە، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، “بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی”، پێدانی مینحەکانیان بە مەرج بەردەوامی دەبێت.
بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان راشیگهیاندووه كه “خەرجکردنی بەردەوامبوونی مینحەی زیندانیانی سیاسی دوای 10 ساڵیش بەردەوام دەبێت بۆ ئەوانەی هیچ مووچەیەکی دیکەیان نییە. بە مەرجێک دواتر لەلایەن وەزارەتی کاروباروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە هاوئاهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان وردبینی لە لیستەکانیان بکرێت، زیاتر لە 800 کەسیان لەو فەرمانە سوودمەند دەبن.”
بریکاری وەزارەتی شەهیدان ئەوەشی روونکردەوە کە پرۆسەکە “بەپێی یاسای ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوی سیاسیی ژمارە 11ی ساڵی 2011 لە هەرێمی کوردستان دەبێت. ئەوانەی دوو مینحە لە حکومەت وەردەگرن سەرپشک دەکرێن لەوەی یەکێکیان هەڵبژێرن و ئەوەی دیکەیان دەبڕدرێت.”
ئێستا پێنج هەزار و 157 کەس کە بۆ ماوەی 10 ساڵ مینحەیان پێدەدرا، بەپێی یاسای تایبەت بە زیندانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان مینحەکانیان وەستاوە. دوای پرۆسەی بایۆمەتری و پاککردنەوەی لیستەکان ئەوانەی دوو مووچە وەردەگرن، پرۆسەی دابەشکردنی مینحەکانیان دەست پێدەکاتەوە.
بەرەڤان حەمدی گوتی، “لەو پێنج هەزار و 157 زیندانی سیاسییە رێژەیەک لەوانە سوودمەند دەبن. بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت فۆرمێک لە وەزارەتی شەهیدان پڕبکەنەوە.”