جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان ئه‌م هه‌فته‌یه حكومه‌ت راپۆرتێك له باره‌ی یاسای چاكسازی بۆ په‌رله‌مان ده‌نێرێت
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد‌و روونكردنه‌وه‌ی له باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌دا، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند له ئاینده‌یه‌كی نزیك راپۆرتێك له باره‌ی چاكسازی بۆ په‌رله‌مان ده‌نێرێت، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ده‌ست پاكی رایگه‌یاندووه كه بڕیاره ئه‌م ھەفتەیە حكومه‌ت راپۆرتێك له باره‌ی یاسای چاكسازی رەوانەی پەرلەمانی بكات
سەعید ھەركی، جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاندووه كه حكوومەتی ھەرێمی كوردستان راپۆرتی خۆی لەبارەی یاسای چاكسازییەوە تەواو كردووە و ئامادە كراوە، بۆ ئەوەی رەوانەی پەرلەمانی بكات و بڕیارە لەم ھەفتەیەشدا بۆ پەرلەمانی بنێرێت، بۆ ئەوەی پەرلەمان ئاگاداری كارەكانی حكوومەت بێت لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی.
هه‌روه‌ها جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان گوتیشی: “مەبەستی حكوومەت لە ناردنی ئەو راپۆرتە ئەوەیە، كە لە ھەر وەزارەتێك لیژنە بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دروست كراون، بۆ ئەوەی بزانین ھەر وەزارەتێك چ ھەنگاوێكی ناوە و جێبەجێكردنی ئەو یاسایەش گەیشتووەتە چ قۆناغێك، چونكە حكوومەت دەیەوێت پەرلەمان ئاگاداری ھەموو ھەنگاوەكان بێت”.