ئه‌مڕۆ ساڵیادی كاره‌ساتی یه‌كی شوباته
خواكوڕك
به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرێكی زۆری یه‌كێتی و پارتی سه‌ردانی لقی دووی پارتی و مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی له هه‌ولێریان ده‌كرد، به‌ڵام ده‌ستی تیرۆر خۆشیه‌كه‌یان كرد به شیوه‌ن.
رۆژی 1/2/2004 دوو خۆكوژ له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگران دزه‌یان كرده نێو باره‌گای لقی دووی پارتی و مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتی له هه‌ولێر، دوای ته‌قینه‌وه خۆكوژیه‌كانیان بووه هۆی شەهیدبوونی 101 سەرکردە، پێشمەرگە و هاووڵاتیی کوردستان و برینداربوونی دەیانی دیکە.
ئه‌مڕۆ 13ـه‌هه‌مین ساڵیادی ئه‌و كاره‌ساته خه‌مناكه‌یه كه هه‌رگیز هه‌ولێریه‌كان له‌بیری ناكه‌ن و بۆ هه‌میشه رێكخراوه تووندڕه و تیرۆریستانی قاعیده و داعش و ئه‌وانی دیكه ئیدانه ده‌كه‌ن.