بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق ئیدانه‌ی تاوانی كوشتنه‌ قێزه‌وه‌نه‌كه‌ی سنوری پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌كه‌ین

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاوڵاتیه‌كی سڤیل له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌ لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی رفێندران و دواتر ته‌رمه‌كانیان دۆزرایه‌وه‌ باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق، ئیدانه‌ی تاوانی كوشتنە قیزەونەكانی كرد و داوای لە حكومەتی عێراق كرد تاوانباران بداتە دادگا.

ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق  رایگه‌یاندووه‌ : “ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەمەریكا ئیدانه‌ی ئەو تاوانەی كوشتنە قیزەوەنەكان دەكات، كە دوێنێ روویدا و لە ئەنجامدا خەڵكی سیڤیلی عێراقی بوونە قوربانی لە گوندی فەرحاتیە لە قەزای بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین، نزاكانمان بۆ خێزانەكانیان”.

ھەروەھا لە راگەیاندراوەكەی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراقدا ھاتووە: “پێویستە دەستەڵاتدارانی عێراقی پەلە بكەن لەوەی تاوانباران بدرێنە دادگا و بە سزای خۆیانیان بگەیەنن و ئومێد دەكەین سەردانی ئەمڕۆی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ فەرحاتیە، ھەنگاوێك بێت بۆ ئەوەی تەواوی كۆمەڵە چەكدارەكانی بە شێوەیەكی یەكجارەكی بخاتە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت، ئەمەش تاكە رێگایە بۆ راگرتنی رژانی خوێنی زیاتر”.

 

Back to top button