داعش هێرشی كرده سه‌ر گونده‌كانی سنوری حه‌ویجه
دوای ئه‌وه‌ی جموجۆله‌كانی داعش له ناوچه كوردستانهیهكانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد، كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر جارێكی دیكه هێرشیانكرده سه‌ر گوندی شێخ بورهان عاسی له سنوری حه‌ویجه.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك لە سنوری حەویجە چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندی شێخ بورهان عاسی و ماڵی بورهان موزهر عاسی سەرۆکی پێشووی کوتلەی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگایی كه‌ركووكیان سوتاندووە
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كردووه كه جگه له مالی شێخ بورهان زۆربه‌ی ماله‌كانی ئه‌و گونده‌و هه‌موو ئه‌و گه‌ڵ و په‌لانه‌ی هه‌ن له گونده‌كه سوتێندراو‌ن، تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌وڵه هیچ زانیاریه‌ك له باره‌ی زیانه گیانیه‌كانی هێرشه‌كه‌ی داعش ئاشكرا نه‌كراوه.