كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای بۆ 24 كاتژمێری داهاتوو خسته‌ڕوو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ ئاسمانى هه‌ولێر و دهۆك هه‌ندێك هه‌ور ده‌بێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێشه‌ممه‌ 20/10/2020، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌ ئاسمانى هه‌ولێر هه‌ندێك هه‌ور ده‌بێت، له‌ ئاسمانى دهۆكیش هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

Back to top button