حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: کارەبا به‌موسڵ و كه‌ركوك ده‌درێت

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتوەتە سێ هەزار و 700مێگاوات کارەبا و لەو بڕەش هەندێکی دراوەتە پارێزگای نەینەواو و کەرکوک.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 19ی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ 2020، وەزارەتی کارەبای هەرێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، بەهۆی چارەسەرکردنی کێشەی یەکەکانی کارەبا و زیادکردنی بڕی گازی سروشتی و کارپێکردنی وێستگەی هەڵمی خەبات توانراوە 843 مێگاوات کارەبا بخرێتە ناو تۆڕی کارەبای هەرێمەوە.

حکومەتی هەرێم له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، 260 مێگاوات کارەبا دەداتە پارێزگای نەینەوا و 56 مێگاواتیش بۆ پارێزگای کەرکوک.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا وەزارەتی کارەبای دەتوانێت بڕی 21 کاتژمێر کارەبا بداتە هاوڵاتییان.

Back to top button