بڕیاری بڕینی مووچەی خانەنشینانی نایاسایی پلە باڵاکان داروە ، بزانە مووچەی چەند کەسیان بڕیوە ؟

یاسای چاکسازی وەک پلانی سەرەکی کابینەی نۆیەم بەردەوام لە جێبەجێکردن دایەو ئەمجارە بڕیار دراوە مووچەی خانە نشینی 1200 پلە باڵا دەبڕن .
هەموو ئەو 1200 خانەنشینە بە نایاسایی خانە نشین کراون و سەرجەمیان بە پلەی باڵا و خوارتر خانە نشین کراون کە لانیکەم کەمترین مووچەی مانگانەیان 4 ملیۆن دینار بووە .
لە مبارەوە عەلی حەمەساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی میدیایی دا ئاشکرای دەکات ، دۆسییەی 1200 کەس کە بە نایاسایی خانە نشین کراوبوون ، جیا کراونەتەوەو وەزارەتی دارایی مووچەکانی لێبڕیون وهی وا هەبووە مانگانە تا شەش ملیۆنیشی وەرگرتووە .
بە پێی ئاماری دارایی 217 هەزار خانەنشین لە هەرێمی کوردستان بوونیان هەیە و بە هەزارانیان بە بێ یسایی خانە نشین کراون و یەک رۆژیش دەوامیان نەکردووە