بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت لیژنەیەکەی تایبەت بۆ پرسی قاچاغی دەروازە سنوورییەکان ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە
لە دوای دەستنیشان کردن و بە دوا داچوونەکاندا ، روون بۆتەوە دیاردەی بە قاچاغ بردن و هاوردەکردنی کاڵا لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان ، خۆرەیەکە بۆ داهاتی ئەو وڵاتەو داهاتی ناوخۆیی زۆرتر دەچێتە گیرفانی بازرگانانی مافیا ئاسا و لە هەموو سنوورەکانی هەرێمی کوردستانیش بوونی هەیە و بەرپرسانیش دەستیان تەیدا هەیە .
هەر بۆیەش بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی تایبەتی بە دوا داچوون و چاوەدێری خاڵە سنوورییەکان پێک هاتووەو بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەکە بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی کۆبێتەوە .
بە پێی ئەو زنیارانەی دەستی میدیایی خواکوڕک کەوتووە لەو کۆبوونەوەدا ، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی چەندین گرێبەست دەدرێت لە نیوان حکومەت و کۆمپانییەکاندا .