تۆمەتبارێکی ماددە هۆشبەرەکان بە چەکە دەستگیر کرا

 

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەولێر  ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا دەستگیر کردنی تۆمەتبارێکی ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند .

لە ڕاگەیاندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەولێرا هاتووە توانیویانە  تۆمەتبارێك بە ناوی(ر ـ س ـ ق) دەستگیر بکەن، لە کاتی دەستگیر کردندا بڕێك ماددەی هۆشبەر و چەند پێداویستییەکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و دەمانچەیەکی پێبووەو دەستی بەسەردا گیراوە

Back to top button